حەلبووسی و لاهوور جەنگی جەخت لە پشتوانی کردن لە حکوومەتەکەی کازمی دەکەنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ئەمرۆ، چوارشەممە ، ٦ ی ٣ی ٢٠٢٠ ، لاهوور شێخ جەنگی بەسەردانێک گەیشتە بەغدا و وابریارە لەگەڵ ژمارەیەک لە بەرپرسانی باڵای حکوومی و حزبی کۆربێتەوە.
کوردپرێس: لەیەکەم وێستگەی سەردانەکەیدا لاهوور شیخ جەنگی ، هاوسەرۆكی یەكێتی نیشتمانی كوردستان لەگەڵ محەمەد حەلبووسی سەرۆكی ئەنجومەنی نوێنەرانی عێراق، کۆ بووەوە .
لەدیدارەکەدا لاهوور شێخ جەنگی و محەمەد حەلبووسی جەختیان کردەوە لەسەر هەماهەنگی كاری پەرلەمانی هاوبەش بۆ دەركردنی ئەو یاسایانەی پەیوەستن بە پێداویستییەكانی هاوڵاتیان، و پیشتیوانی لە حكوومەت بۆ تەواوكردنی كابینەی و یزارییەكەی.
هەروەها جێبەجێ كردنی هەنگاوەكانی چاكسازی، و جێبەجێ كردنی بەرنامەی حكوومەت بۆ دەستەبەركردنی پێداویستیەكانی قۆناغەكە و تێپەڕاندنی ئەو قەیرانەی وڵات پێیدا تێپەڕدەبێت بەشێکی دیکەی گفتوگۆکە بوو.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران