لە کرماشان 250 کەسی دیکە تووشی کۆرۆنا بوون
بەشی کرماشان- لە 24 کاتژمێری ڕابردوودا 250 کەسی دیکە لە پارێزگای کرماشان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، مەهدی محەمەدی سەرۆکی کۆمیتەی ڕاگەیاندنی ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی کۆرۆنا لە زانکۆی پزیشکیی کرماشان ڕایگەیاند: بە تووشبوونی 250 کەسی دیکە کۆی ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 5517 حاڵەت
ناوبراو زیادی کرد و هەر بە هۆی ڤایرۆسەکەشەوە تا ئێستا 139 هاووڵاتیی کرماشانی گیانیان لە دەست داوە.
محەمەدی داوای لە هاووڵاتییان کرد پێبەند بە ڕێنماییەکانی وەزارەتی تەندروستی و ژووری کۆنتڕۆڵ کردنی قەیرانی ڤایرۆسی کۆرۆنا بن.
مەهدی محەمەدی ڕاشیگەیاند لە کۆی گشتیی تووشبووانی کۆرۆنا لە پارێزگای کرماشان 989 کەس لە نەخۆشخانەکان خەوێندراون و 4528 کەس نەخۆشیەکەیان سووکە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران