خبر 2020-05-25 08:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

TEV-DEM: دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەنەکەسە ئەرێنین

بەشی سووریا- ئەندامێکی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتکی کوردستانی سووریا ڕایگەیاند دانوستانەکانمان لەگەڵ ئەنەکەسە ڕێڕەوێکی باشیان گرتۆتە بەر.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوزا یووسف ئەندامی ئەنجومەنی ناوەندیی بزووتنەوەی کۆمەڵگای دیموکراتکی کوردستانی سووریا (TEV-DEM) لەبارەی دانوستانەکانیان لەگەڵ ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا (ENKS) ڕایگەیاند: دانووستانەکانی نێوانمان بەشێوەی ئەرێنی دەچنە پێشەوە. لەبارەی پرسە سیاسییەکانەوە گەیشتووینەتە ڕێککەوتنێکی گشتگیر بەڵام هێشتا واژۆی کۆتایی لەسەر نەکراوە.

فەوزا یووسف لەدرێژەدا دەڵێت: ئامانج لەم دانوستان و چاوپێکەوتنانە، یەکخستنی نێوان کوردانی سووریایە. دەستپێشخەرییێک کە بە ئامادەبوونی هەموو لایەنەکان دەست پێکراوە و ئامانجەکەشی گەیشتن بە یەکێتیی کوردەکانی سووریایە. بڕیاردراوە دیکەی حزبەکانیش تەڤڵی دانووستانەکان بن.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.