ساڵح موسلیم: هێشتا ڕێککەوتنمان له‌گه‌ڵ ئه‌نه‌که‌سه واژۆ نەکردووە
بەشی سووریا- بەرپرسی پەیوەندییەکانی دەرەوەی پەیەدە رایدەگەیەنێت "لەگەڵ ئەنەکەسە لەسەر چەند خاڵێک ھاوڕان، بەڵام ھیچ رێککەوتنێک لەنێوانیان واژۆ نەکراوە".
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ساڵح موسلیم، هاوسه‌رۆکی نووسینگه‌ی په‌یوه‌ندییه‌کانی ده‌ره‌وه‌ی پارتی یه‌کێتی دیموکراتیک (په‌یه‌ده) رایگەیاند: "ئه‌نجامی کۆبوونه‌وه‌کانیان له‌گه‌ڵ ئەنجومەنی نیشتمانی کورد لە سووریا (ئه‌نه‌که‌سه) باش بوون، به‌ڵام تا ئێستا هیچ جۆره رێککه‌وتنێک نه‌کراوه".
ساڵح موسلیم وتیشی لە ھەندێک خاڵ ھاوڕان، بەڵام تائێستا ھیچ رێککەوتنێک واژۆ نەکراوە، ئومێد دەکەم لە داھاتوودا بگەین بە قۆناغی کۆتایی و رێککەوتن واژۆ بکەین.
ئه‌مه له‌کاتێکدایه له چه‌ند رۆژی رابردوودا باس له رێککه‌وتنی لایەنە کوردییەکانی کوردستانی سووریا کرا.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران