1869 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کرا/ پارێزگای خووزستان کەوتۆتە ژێر هێڵی سوورەوە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1869 حاڵەتی نوێی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ڕۆژی شەمە 3ی جۆزەردانی 1399 کیانووش جیهانپوور وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە لێدوانێکدا دوایین ئامارەکانی لەبارەی کۆرۆناوە ڕاگەیاند و بەو پێیەش لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 1869 حاڵەتی نوێی تووشبوون تۆمار کراوە کۆی گشتیی تووشبووان گەیشتە 133 هەزار و 521 حاڵەت.
هەر بە وتەی جیهانپوور لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 59 حاڵەتی مردن بە هۆی کۆرۆنا تۆمار کراوە و کۆی قوربانییانی کۆرۆنا تا ئەم کاتە گەیشتۆتە 7359 کەس.
شایانی باسە وتەبێژی وەزارەتی تەندروستی ئاشکراشی کرد تا ئەمڕۆ 104 هەزار و 72 نەخۆشی تووشبووی کۆرۆنا چاک بوونەتەوە و دۆخی تەندروستییان جێگیرە.
بۆچوونی بەکارهێنەران