خبر 2020-05-21 12:16 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای سووریا ڕێگا لەسەر کاروانێکی سەربازی ئەمریکا دادەخات

بەشی سووریا- هێزەکانی سەربە سوپای سووریا لە حەسەکە ڕێگرییان لە تێپەڕ بوونی زرێپۆشەکانی ئەمریکا کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سەرچاوە خۆجێییەکان باس لەوەدەکەن هێزێکی سەربە سوپای سووریا لە حەسەکە لەسەر ڕێگای تەل تەمەر ڕێیان بە کاروانێکی سەربازیی ئەمریکا گرتووە.

ئاژانسی سانا-ی زمانحاڵی حکوومەتی سووریا لەمبارەوە دەنووسێت، هێزەکانی سوپای سووریا بە داخستنی ڕێگای شارۆچکەی تەل نەمەر کاروانی سەربازیی ئەمریکایان ڕاگرتووە کە دەیوسیت لەو ڕێگایە تێپەڕێت و کاروانەکە ناچار ڕێگای گۆڕیوە.

هاوکات هێزەکانی سوپای سووریا بۆ پشتیوانی کردنی یەکە سەربازییەکانی ئەو وڵاتە بۆ ناوچەی ئوم ئەلخەیر گواسترانەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.