خبر 2020-05-20 10:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆمپانیا هەرەوەزییەکان سەرەکیترین پێوەری ئابووری کوردستانی سووریان

بەشی جیهان- گۆڤاری مدیۆم لەڕاپۆرتێکدا لەبارەی ئابووریی کوردستانی سووریاوە نووسیویەتی لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا ڕێکخستنی کۆمپانیا هەرەوەزییەکان بۆتە سەرەکیترین پێوەری ئابووری ئەو ناوچەیە.

کوردپرێس:

گۆڤاری مدیۆم لە ڕاپۆرتێکدا لەبارەی دۆخی ئابووریی کوردستانی سووریاوە باسی ئەوە دەکات کە لە ناوچەی ژێردەسەڵاتی کوردەکانی سووریا پێوەری ڕێکخستنی کۆمپانیا هەرەوەزییەکان بۆتە سەرەکیترین و گرینگترین پێوەری ئابووری.

ئەو گۆڤارە دەشنووسێت کە کوردستانی سووریا ناوچەیێکی بەستراوە دەستی بە دەرەوەی خۆی ناگات چوونکە بە پێی نووسراوی ئەو گۆڤارە سنوورەکانی تورکیا داخراون و کوردەکانی سووریا ئاڵوگۆڕ وپێوەندیی ئابووریی کەمیان لەگەڵ هەرێمی کوردستانی عێراق هەیە.

مدیۆم ئەوەشی نووسیوە کە کوردەکانی سووریا هەوڵیان داوە لە ڕێگای دامەزراندنی کۆمپانیا هەرەوەزییەکانەوە ئابووری خۆیان سەربەخۆ بەڕێوە بەرن و بە گوێرەی ئیمکانیات و ئەو توانایەی لە بەردەستیاندایە پێداویستیی سەرەکیی خۆیان بەرهەم بهێنن.

گۆڤاری مدیۆم ئاماژەی بەوەش کردووە کە ئێستا ژمارەیێک لە کۆمپانیا هەرەوەزییەکان دەستیان کردووە بە بەرهەمهێنانی دەمامک بۆ پاراستین هاووڵاتییان لە ڤایرۆسی کۆرۆنا.

هەر لە ڕاپۆرتەکەی ئەو گۆڤارەدا باسی ئەوەش کراوە کە چەندین کۆمپانیای وەرزێری و بەرهەمهێنانی خواردەمەنی بە هاوکاری و بەشداریی فراوانی هاووڵاتییانی کوردی سووریا لە ناوچەی ئیدارەی خۆسەر دامەزراون و کاری بەرهەمهێنانی پێداویستییەکانی خۆیان دەکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.