خبر 2020-04-28 12:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی شاندێکی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- شاندێکی باڵای هەرێمی کوردستان بە سەرۆکایەتیی قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان سەردانی بەغدا دەکات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لەمبارەوە گوتەبێژی جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان دەڵێت: شاندەکە ئێوارەی ئەمڕۆ 28ی ئاپریلی 2020 دەگەنە بەغدا و پرسی مووچە و بوودجە لەگەڵ حکوومەتی عێراق تاوتوێ دەکەن.

سە‌میر ھە‌ورامی، گوتە‌بێژی قوباد تاڵە‌بانی، جێگری سەرۆکوەزیرانی هەرێمی کوردستان بە تۆڕی میدیایی رووداوی راگەیاندووە "ئامانجی سە‌ردانە‌كە‌، درێژە‌پێدانی كۆبوونە‌وە‌كانی پێشووە‌ كە‌ وە‌فدی دانوستانكاری حكوومە‌تی ھە‌رێمی کوردستان لە‌گە‌ڵ حكوومە‌تی عێراق ئە‌نجامی دابوون، بە‌مە‌بە‌ستی دۆزینە‌وە‌ی رێگە‌چارە‌ بۆ كێشە‌ ھە‌ڵپە‌سێردراوە‌كانی نێوان ھە‌رێمی کوردستان و بە‌غدا".

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.