درۆنەکانی سوپای تورکیا لە کۆبانێ هێرشێک ئەنجام دەدەن
بەشی سووریا- فڕۆکە بێقڕۆکەوانەکانی تورکیا کاتژمێر 3 و 40 خولەکی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی سووریا هێرشێکیان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی کۆبانێ و بارەگای هێزەکانی ئاسایشی سەر بە هێزەکانی پاراستنی گەل ئەنجام دا.
کوردپرێس:
بەگوێرەی ئەو زانیارییانەی لە سەرچاوە خۆجێیییەکانەوە دەست کەوتوون فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کاتژمێر 3 و 40 خولەکی دەمەوبەیانی ئەمڕۆ بە کاتی سووریا هێرشێکیان بۆ سەر خاڵە سەربازییەکانی کۆبانێ و بارەگای هێزەکانی ئاسایشی کۆبانێ ئەنجام دا.
بەپێی نووسراوی ئاژانسی هاواز نیوز ئەم هێرشەش لە کاتێکدایە کە تا ئێستا زیانەکانی ئاشکرا نەبوون و هیچ زانیارییێک لەو بارەیەوە بڵاو نەکراوەتەوە بەڵام وێنەکان ئەوە ئاشکرا دەکەن کە درۆنەکانی سوپای تورکیا فیشەکبارانی ئوتومبێلێکیان کردووە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران