خبر 2020-04-27 12:14 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ
وتەبپژی PYD:

PYD ئامادەیە یەکڕیزیی نێوماڵی کوردی سووریا لە ئەستۆ بگرێت

بەشی سووریا- سەما بەگداش، وتەبێژی پەیەدە لە وتەکانیدا باسی پڕۆسەی یەکگرتنی ڕەوتەسیاسییە کوردەکان لە سووریا کرد و ڕایگەیاند: PYD ئامادەیە یەکڕیزیی نێوماڵی کوردی سووریا لە ئەستۆ بگرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، شاندێک لە پارێزەران، پزیشکان و مامۆستایانی کوردستانی سووریا هەوڵێکیان بۆ یەکخستنی ڕەوتە کوردەکان لە سووریا دەست پێکردووە بەم مەبەستەش لە قامیشلو لەگەڵ ئەندامانی پارتی یەکێتی دیموکراتیکی سووریا (PYD) و ئەنجومەنی نیشتمانیی کوردانی سووریا ENKS)) کۆ بوونەوە.

ئاژانسی هاوارنیووز لەمبارەوە ڕایگەیاندووە بەختیار حسێن ئەندامی شاندی دانوستانکاری کوردانی سووریا لە لێدوانێکی ڕۆژنامەوانیدا لەبارەی ئەو دیدارەوە وتوویەتی: ئەندامانی پەیەدە و ئەنەکەسە ڕوانگەیێکی ئەرێنییان لەبارەی یەکگرتنی ڕەوتە سیاسییە کوردەکان لە باکووری سووریا هەبووە، لەگەڵ هەردوو حزبەکە کۆ بووینەوە و هەردوو لایەنەکە گەشبین بوون لەبارەی پڕۆسەی دانوستاندنەکان.

هەروەها سەما بەگداش، وتەبێژی پارتی یەکێتی دیموکراتیک لەبارەی ئەم دیدارەوە دەڵێت: هەڵمەتەکانی ئەم شاندە زۆر بەبایەخن. ئێمە ئامادەین هەر چەشنە بەرپرسیارێتییێک بۆ یەکڕیزیی نێوماڵی کورد بگرینە ئەستۆ و بۆ ئەوەی کە هەوڵەکان لەمبارەوە سەرکەوتوو بن، هەر بەرپرسیارێتیێک بخرێتە ئەستۆی ئێمە ئەنجامی دەدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.