فڕۆکەکانی تورکیا بۆردومانی چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستان دەکەن
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەپێی ڕاگەیێندراوی ماڵپەڕی ڕۆژنیوز فڕۆکە جەنگییەکانی تورکیا جارێکی تر بۆردومانی چەند ناوچەیێکی هەرێمی کوردستانیان کرد.
کوردپرێس:
ماڵپەڕی ڕۆژنیوز لە هەواڵێکدا لە زاری سەرچاوەیێکی خۆجێییەوە ڕایگەیاند سێ فڕۆکەی سوپای تورکیا ناوچەکانی چیادێل، گەروی زراران، ڕۆبی و ڕواڵا ، چیای کەوەت-یان لە برادۆست بۆردوومان کردووە.
هەر بە پێی هەواڵەکەی ڕۆژنیوز هەتا ئێستا زیانەکانی بۆردوومانەکە ڕانەگەیەندراوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران