خبر 2020-04-26 09:32 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا دەستیان کردەوە بە بۆردوومانی داعش

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- حکوومەتی بریتانیا رایگەیاند، بۆ یەکەمینجار لە مانگی ئەیلولی ساڵی رابردوەوە فڕۆکە جەنگییەکانی وڵاتەکەی لە چوارچێوەی هاوپەیمانی نێودەوڵەتی، چەند پێگەیێکی داعشیان کردوەتە ئامانج.

کوردپرێس: لە راگەیەنراوەکەی حکوومەتی بریتانیادا ئەوە خراوەتەڕو، هێزێكی ئاسمانی شاهانەی بریتانیا رۆژی 10ی ئەم مانگە لە رێگەی فڕۆکەی "تایفۆن" پێگەکانی چەکدارانی داعشیان لە سنووری قەزای دووزخورماتوو لە باشووری پارێزگای کەرکووک بۆردوومان کردووە بۆردوومانەکە سەرکەوتوو بووە.

ئاماژە بەوەش کراوە "لە ئەنجامی بۆردوومانەکە ژمارەیێکی چەکدار کوژراون و پێگەی ئەو رێکخراوەش لە سنوورەکەدا لاوازترکراوە، هەروەها پێگەکانی داعش لە رۆژئاوای دووزخورماتوو لەناوبراون.

دواین بۆردوومانی فڕۆکە جەنگییەکانی بریتانیا بۆ سەر چەکدارانی داعش لە عێراق دەگەڕێتەوە بۆ مانگی ئەیلولی ساڵی 2019، کە بریتی بو لە بۆردوومان کردنی ژمارەیێکی چەکداری ئەو رێکخراوە دوای ئەوەی هێرشیان کردبوە سەر هێزە عێراقییەکان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.