خبر 2020-04-26 07:03 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کەرکووک دوو چەکداری داعش دەستگیر کران

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دەستگیر کردنی دوو چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی لیوای 61دا راگەیاندرا.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەوجی دووی تایبەتی سەر بە لیوای 61ی سەرۆک وەزیرانی عێراق لە راگەیەندراوێکدا بڵاوی کردەوە، دوو چەکداری داعش لە ئۆپەراسیۆنێکی تایبەتدا لە کەرکووک دەستگیرکراوە، دوای ئەوەی زانیاریان لەبارەی شوێنی چەکداراکانەوە پێگەیشتوە.

ئاماژە بەوەش کراوە، هەردوو دەستگیرکراوەکە بەپێی ماددەی 4 لە یاسای تیرۆر لە دادگا داوا کراون.

لە راگەیەنراوەکەدا باسی تەمەن و رەگەزی دەستگیرکراوەکانی داعش نەکراوە، بەڵام وتراوەکە لە گەڕەکێکی کەرکووک دەستگیرکراون و دەزگای هەواڵگری عێراق هاوکاربووە لە دەستگیر کردنیان.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.