خبر 2020-04-26 06:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و عەمار حەکیم داوای زو پێکهێنانی حکوومەت دەکەن

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکی پەرلەمانی عێراق و سەرۆکی رەوتی حیکمە لەدیدارێکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینە نوێی حکوومەتی عێراق.

کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوێکی فەرمیی نووسینگەی سەرۆکایەتی پەرلەمان، محەمەد حەلبووسی سەرۆکی پەرلەمانی عێراق پێشوازی لە عەمار حەکیم سەرۆکی رەوتی حیکمە کرد و لە دیدارێکدا جەختیان لەسەر ئەوە کردەوە کە پێویستە پەلەبکرێت لە پێکهێنانی کابینە نوێی حکوومەتی عێراق.

بەپێی راگەیەنراوەکە، لەدیدارەکەدا تاوتوێی پرسە گرنگەکانی عێراق و پرسی پێکهێانی کابینەی نوێی حکوومەت کراوە.

جەختیشیان لەسەر ئازادکردنی سەرۆک وەزیرانی راسپێردراو کردۆتەوە بۆ هەڵبژاردنی کەسانی بەتوانا و لێهاتو کە توانای رووبەرووبوونەوەی ئاڵەنگارییەکانی ئەم قۆناغەی هەبێت و داواکارییەکانی هاوڵاتیانی عێراق جێبەجێ بکات.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.