خبر 2020-04-22 10:51 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزارەتی تەندروستیی ئێران دوایین ئاماری کۆرۆنا بڵاو دەکاتەوە

بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1194 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوودا 1194 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ۸۵۹۹۶ کەس.

ناوبراو ڕاشیگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا ۹۴ کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان سپارد و تا ئێستاش ۵۳۹۱ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.

ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا ۶۳۱۱۳ کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و ۳۳۱۱ کەس باری تەندروستییان ناجێگیرە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.