وەزارەتی تەندروستی دوایین ئاماری کۆرۆنا لە وڵات بڵاو دەکاتەوە
بەشی ئێران- وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران رایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری رابردودا هەزار و 297 کەسی دیکەش تووشی ڤایرۆسەکە بوون.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، کیانووش جەهانپوور، وتەبێژی وەزارەتی تەندروستیی ئێران لە کۆنگرەیێکی رۆژنامەوانیدا رایگەیاند لەماوەی 24 کاتژمێری رابردوو هەزار و 297 کەسی دیکە تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا بوون و کۆی ژمارەی تووشبووانی ڤایرۆسەکە گەیشتوەتە ۸۴۸۰۲ کەس.
ناوبراو ڕاشیگەیاند لە ماوەی بیست و چوار کاتژمێری ڕابردوودا 88 کەسی دیکە بەهۆی کۆرۆنا گیانیان سپارد و تا ئێستاش ۵۲۹۷ کەس بەهۆی ڤایرۆسەکەوە گیانیان لەدەست داوە.
ناوبراو ئاماژەی بەوەشدا کە تا ئێستا ۶۰۹۶۵ کەس نەخۆشیەکەیان تێپەڕاندووە و ۳۳۵۷ کەس باری تەنددروستییان ناجێگیرە.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران