خبر 2020-04-20 17:59 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق ئەو هەواڵانەی باس لە کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دەدەن ڕەت دەکاتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند ئەو هەواڵانەی باس لە کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانی عێراق دەکەن دوورن لە راستییەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، ئەمڕۆ دووشەممە سکرتارییەتی ئەنجومەنی وەزیرانی عێراق رایگەیاند: "ئەوانەی باس دەکرێت لەبارەی دەستکاری کردنی سیستمی مووچەی ئێستا و بەکارهێنانی سیستمی پاشەکەوت و کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەران دوورە لە راستییەوە".

ئەوەشی خستووەتەڕوو: "پشت نەبەستن بە هەر هەواڵێک یان روونکردنەوەیێک کە لە رێگای تۆڕەکۆمەڵایەتییەکانەوە بڵاو دەکرێتەوە، تەنها ئەوانە نەبن کە لە ڕێگای لایەنە فەرمییەکانەوە بڵاو دەکرێنەوە یان ئەنجومەنی وەزیران بە فەرمی لە پێگە و لاپەڕەی خۆیەوە لە فەیسبووک بڵاوی دەکاتەوە".

ئەوەش لە کاتێکدایە، پێشتر چەندین دەنگۆ لەبارەی کەم کردنەوەی مووچەی فەرمانبەرانەوە بڵاوکرابووەوە، کە مووچەکانیان کەم دەکرێتەوە یان بەڕێژەی %٢٥ی لێپاشەکەوت دەکرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.