کۆرۆنا لە تورکیا:
124 کەسی دیکە لە تورکیا گیانیان لەدەست دا، کۆی قوربانیانی کۆرۆنا لەو وڵاتە گەیشتە 1هەزار 769
بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا، رایانگه‌یاند لە یەک ڕۆژی ڕابردوو 126کەسی دیکە به‌هۆی کۆرۆنا‌وه له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، له‌م باره‌یه‌وه فه‌خره‌دین قۆجه، وه‌زیری ته‌ندروستیی توركیا ئاشكرای كرد، ته‌نیا له ماوه‌ی 24 كاتژمێری رابردوودا 126 كه‌س به‌هۆی كۆرۆنا له وڵاته‌كه‌یان گیانیان له‌ده‌ست داوه، به‌مه‌ش له سه‌ره‌تای بڵاوبوونه‌وه‌ی په‌تاكه‌وه کۆی قوربانیان گەیشتە 1769 کەس.
فەخرەدین قۆجە ئاماژه‌ی به‌وه‌ش دا، ته‌نیا له ماوه‌ی شه‌و و رۆژێكدا 4 هه‌زار و 353 حاڵه‌تی نوێی تووشبوون به كۆرۆنا له توركیا تۆماركراون، به‌مه‌ش ژماره‌ی كۆی تووشبووانی ئه‌و وڵاته بۆ 78 هه‌زار و 546 حاڵه‌ت به‌رز بووه‌وه.
سه‌باره‌ت به‌و كه‌سانه‌ش كه له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه قۆجه گوتی: له دوێنێوه هه‌زار 524 کەس به ته‌واوی له ڤایرۆسه‌كه چاک بوونه‌ته‌وه، به‌مه‌ش تا ئێستا 8 هه‌زار و 631 كه‌س له په‌تاكه چاک بوونه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران