خبر 2020-04-15 13:12 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا کەمپی مەخمووریان بۆردوومان کرد

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕۆژنیووز ڕایگەیاند کەمپی پەنابەرانی مەخموور لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیاوە بۆردوومان کرا.

کوردپرێس:

ئاژانسی ڕۆژنیوزی زمانحاڵی پەکەکە بڵاوی کردەوە کەمێک لەمەوبەر کەمپی پەنابەرانی مەخموور لەلایەن فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی سوپای تورکیاوە کراواتە ئامانج.

بەپێی زانیارییەکانی ئاژانسەکە، کاتژمێر ٠١:١٠ دوانیوەڕۆی ئەمڕۆ، فڕۆکە بێفڕۆکەوانەکانی تورکیا، دەوروبەری کەمپی مەخمووریان کە شوانەکان پەزیان تێدا دەلەوەڕاند بۆردوومان کردووە.

بەپێی زانیارییە دەستپێکەکان هێرشەکە کوژراو و برینداری لێکەوتووەتەوە، چاوەڕێ دەکرێت، بەڕێوبەرایەتیی کامپەکە لەسەر ئەو بابەتە ڕاگەیەندراوێک بڵاوبکاتەوە و زانیاریی زیاتر ڕوون بکاتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.