خبر 2020-04-15 08:37 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دادوەرێک لە پارێزگای ورمێ بە دەرکردنی حوکمی بەدیل بەرپەرچی کۆرۆنا دەداتەوە

بەشی ئازەربایجانی خۆرئاوا- بەڕێوەبەری تۆڕۆ تەندروستیی سەڵماس ڕایگەیاند دادوەرێکی ئەو شارە لەجیاتی حوکمی زیندان، تاوانبارانی ناچار کردووە بۆ بەرپەرچدانەوەی کۆرۆنا شەقام خاوێن بکەنەوە و یارەمەتیی کەرتی تەندروستی و پزیشکی بدەن.

کوردپرێس:

حەمید ڕەزا جەباری بەڕێوەبەری تۆڕۆ تەندروستیی سەڵماس لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دادوەر "موحسین مورادی" دادوەری لقی 103ی دادگای سزاکانی سەڵماس داهێنانی کردووە و لە جیاتیی دەرکردنی حوکمی زیندان بۆ تاوانباران، حوکمی کردووە بەوەی تاوانبارەکە لە خاوێن کردنەوەی شەقامەکان و دابین کردنی کەرەستە و مادەی خاوێن کردنەوە یارمەتیی کەرتی تەندروستیی شارەکە بدات.

ناوبراو زیادی کرد ئەو دادوەرە حوکمی زیاتر لە 1000 کاتژمێر خاوێن کردنەوەی شارەکەی بۆ تاوانباران دەرکردووە و ئەوەش وەک حوکمێکی بەدیل بۆ زیندان.

جەباری گوتیشی دادوەرە خاوەن داهێنانەکە بە حوکمە بەدیلەکانی یارمەتیی کەرتی پزیشکی و تەندروستیی داوە و جگە لە خاوێن کردنەوەی شار، هەندێک لە تاوانبارانیش ناچار کراون بە دابین کردنی کەرەستەی خاوێن کردنەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.