خبر 2020-04-15 08:26 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

سوپای پاسداران ئامێرێکی نوێی بۆ ئاشکراکردنی ڤایرۆسی کۆرۆنا دروست کردووە

بەشی ئێران- فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لە سەر داهێنانێکی نوێ لادا کە ئامێرێکی ئەلەکترۆنییە و توانای ئەوەی هەیە لە ماوەی 5 چرکەدا هەموو جێگا و شتە ڤایرۆسییەکان ئاشکرا بکات.

کوردپرێس:

ڕۆژی چوارشەمە 27ی خاکەلێوەی 1399 سەردار حوسێن سەلامی فەرماندەی سوپای پاسدارانی ئێران پەردەی لە سەر ئامێرێکی نوێ لادا کە توانای ئاشکراکردنی ڤایرۆسەکانی لە هەموو جیگا و شتەکان هەیە.

سەردار سەلامی لەبارەی داهێنانەکەی سوپای پاسدارانەوە وتی: ئەمە ئامێرێکی ئەلەکترۆنییە کە بە هێڵێکی مەگنەتیکی کار دەکات و بەو دوو ڤایرۆسەی تێیدا چێندراوە توانای ئەوەی هەیە تا مەودای 100 مەتریی دەوروبەری خۆی بپێوێت و هەر جیگایێک یان هەر شتێکی ئەو دەوروبەرە بە ڤایرۆس ئالوودە بووبێت ئاشکرای دەکات.

فەرماندەی سوپای پاسداران گوتیشی ئەمە ئامێرێکی بەسوودە کە لە نەخۆشخانەکانی ئێران تاقی کراوەتەوە و ڕاستی دۆزیی بۆ کراوە و لە سەروو 80 لە سەد کارکردنەکەی تەواوە و لە ڕووبەڕووبوونەوەی کۆرۆنا بەکار دەهێنرێت.

ناوبراو ئەوەشی زیاد کرد بەو ئامێرە چیتر پێویست ناکات ئەو شوێنانەی ئالوودەی ڤایرۆس نەبوون خاوێن بکرێنەوە و ئامێرەکە تەنها بۆ ڤایرۆسی کۆرۆنا نییە بەڵکوو بۆ هەموو جۆرە ڤایرۆسێک بەکار دەهێنرێت.

کۆدی هەواڵنێر: 60101

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.