زورفی داوا له په‌رله‌مان ده‌كات كاتی كۆبونه‌وه‌ی ده‌نگدان به كابینه‌كه‌ی دیاری بكات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عه‌دنان زورفی داوا له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق ده‌كات كاتێك دیاریبكه‌ن بۆ ئه‌نجامدانی كۆبونه‌وه‌یه‌كی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه وزارییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی.
کوردپرێس:
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عیراقی "واع" بڵاوی كرده‌وه، ئه‌مڕۆ یه‌كشه‌ممه عه‌دنان زورفی راسپێردراو بۆ پێكهێنانی حكومه‌تی نوێی عیراق، به‌فه‌رمی داوای له سه‌رۆكایه‌تیی په‌رله‌مانی عیراق كردووه واده‌ی كۆبونه‌وه‌ی تایبه‌ت به ده‌نگدان له‌سه‌ر كابینه وزارییه‌كه‌ی و به‌رنامه‌ی حكومه‌ته‌كه‌ی دیاریبكه‌ن.
ئاژانسی هه‌واڵی فه‌رمیی عیراقی له زاری زورفی-یه‌وه ته‌ئكیدی كردۆته‌وه له گرنگیی به‌ره‌نگاربوونه‌وه‌ی گه‌نده‌ڵی و تیرۆر و خێرا یه‌كلاكردنه‌وه‌ی ته‌واوی ئه‌و پرسانه‌ی له‌ئارادان.
ڕاسپێردرانی زورفی بۆ پێکهێنانی کابینەی نوێی حکوومەتی عێراق مشتومڕی زۆری بەدوای خۆیدا هێناوە و ئەو کاندیدە ڕاسپێردراوە کۆدەنگیی لایەنی شیعەی عێراقیی لە سەر نیە و ئەمەش وای کردووە مەترسییەکان لە سەر پێکهاتنی کابینەی نوێی حکوومەت زیاد بکات.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران