ژمارەی تووشبووانی کۆرۆنا لە هەرێمی کوردستان گەیشتە 214 حاڵەت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وه‌زاره‌تی ته‌ندروستی حكوومه‌تی هه‌رێم، تۆماركردنی 10 حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنای راگه‌یاند و به‌وه‌ش كۆی ژماره‌ی تووشبووانی هه‌رێم به‌و ڤایرۆسه گه‌یشته 214 حاڵه‌ت.
کوردپرێس: به‌گوێره‌ی راگه‌یه‌ندراوێكی وه‌زاره‌تی ته‌ندروستیی هه‌رێم، له به‌رده‌وامی پشكنینه‌كان و گه‌ڕان به‌دوای گومانلێكراوان، دوو تووشبوی ڤایرۆسی كۆڕۆنای نوێ COVID-19 له شاری ھه‌ولێر ده‌ستنیشانكران، دوو ئافره‌ت كه هه‌ردووكیان به‌ركه‌وته‌ی تووشبووێكی پرسهیێكی ماته‌مینی گه‌ره‌كی كارێزانی شاری ھه‌ولێرن.
ئه‌وه‌ش له‌كاتێكدایه، سه‌باح هه‌ورامی، به‌ڕێوه‌به‌ری گشتی ته‌ندروستی سلێمانی رایگه‌یاند، چوار حاڵه‌تی دیكه‌ی تووشبوون به‌ڤایرۆسی كۆرۆنا تۆماركراوه كه سێ كه‌س-یان له پارێزگای هه‌ڵه‌بجه، یه‌ک كه‌س له پارێزگای سلێمانی بوو.
به‌گوێره‌ی دواین ئاماره‌كانیش، ژماره‌ی تووشبووانی ڤایرۆسی كۆرۆنای نوێ COVID-19 له هه‌رێمی كوردستان گه‌یشتوه‌ته 214 حاڵه‌ت، له‌نێویاندا دوو مردن هه‌یه و 74 نه‌خۆش-یش چاک بووه‌ته‌وه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران