خبر 2020-03-29 12:23 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

گومرگی هەرێم: ئەلەویەت بدرێت بە هاتنی خۆراک و پاکەمەنی و پێداویستیی پزیشکی

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگی هەرێمی کوردستان نووسراوێک ئاڕاستەی دەروازە سنوورییەکان دەکات و داوا دەکات ئەولەویەت بدرێتە هاتنە ناوەوەی ئەو کۆنتێنەر و بارهەڵگرانەی کە خۆراک "تەڕە و وشکە"و پاکەمەنییەکان و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بارکردووە.

کوردپرێس:

ڕۆژی یەکشەم ە29ی مارچی 2020 لە نووسراوێکی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ هاتووە: لە پێناوی بەرژوەندیی گشتی و ئاسانکاریی خێرا گەیاندنی کاڵا و پێویستییەکان بۆ هاووڵاتیان لەم بارودۆخەی ئێستادا جەخت دەکەینەوە لەوەی ئەولەویەت بدرێت بە هاتنە ناوەوەی ئەو کۆنتێنەر و بارهەڵگرانەی کە خۆراک "تەڕە و وشکە"و پاکەمەنییەکان و پێداویستییە پزیشکییەکانیان بار کردووە.

لە نووسراوەکەی بەڕێوەبەرایەتیی گشتیی گومرگ کە داوای جێبەجێکردنی کراوە، تێیدا ئەوەش هاتووە، ئاسانکاری تەواو بکرێت و ئیجرائاتی گومرگیان بەزوویی بۆ ئەنجام بدرێت.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.