خبر 2020-03-29 09:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لە کۆبوونەوەیێکدا کاریگەریی کۆرۆنا لەسەر نرخی نەوت و ئابووری هەرێمی کوردستان تاوتوێ کرا

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- مەسروور بارزانی سەرۆکی حکوومەتی هەرێمی کوردستان لە رێگەی ڤیدیۆ کۆنفرانسەوە سەرپەرشتیی کۆبوونەوەیێکی تایبەت بە هەڵسەنگاندنی دۆخی ئابووری و جێبەجێ کردنی رێکارەکانی رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنای کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە کۆبوونەوەکەدا کە قوباد تاڵەبانی جێگری سەرۆک وەزیران و ژمارەیێک لە وەزیرە پەیوەندیدارەکان ئامادەیبوون. گفتوگۆ دەربارەی دوایین پێشهاتەکانی دۆخی تەندروستی و پلانەکانی حکوومەت کرا، بۆ رووبەڕووبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا و لێکەوتەکانی بۆ سەر ئابووری هەرێمی کوردستان و دابەزینی نرخی نەوت لە بازاڕەکانی جیهاندا.

سەرۆکی حکوومەت دەستخۆشی لە دامودەزگا پەیوەندیدارەکانی حوومەت کرد، کە هەموو توانای خۆیان خستووەتە گەڕ بۆ پاراستن و سەلامەتی هاووڵاتییان. جەختیشی لە دابین کردنی پێدوایستییەکانی رۆژانەی خەڵک بەتایبەتی خۆراک کردەوە.

لە کۆبوونەوەکەدا هەروەها تاوتوێی کارەکانی لیژنەی خۆراک و دەرمان کرا و جەختیش لە رێکخستنەوەی خەرجییەکان کرایەوە بۆ رووبەڕووبوونەوەی قەیرانی دارایی.

هەروەها ئاماژە بە گرنگیی بەردەوام بوونی پەیوەندی و هەماهەنگی لە گەل حکوومەتی فیدراڵی درا.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.