ئاماری تووشبووانی کۆرۆنا لە تورکیا ڕوو لە هەڵکشانە/ 3629 حاڵەتی تووشبوون تۆمار کراوە
بەشی تورکیا- وەزارەتی تەندروستیی تورکیا دوا ئاماری تووشبووانی کۆرۆنای بڵاو کردەوە و بەو پێیشە تا ڕۆژی هەینی 27ی مارچی 2020 ڕێژەی 3629 حاڵەتی تووشبوون لەو وڵاتە تۆمار کراوە.
کوردپرێس:
ڕۆژی هەینی 27ی مارچی 2020 فەخرەدین کۆجا وەزیری تەندروستیی تورکیا لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند لە ماوەی 24 کاتژمێری ڕابردوودا 16 تووشبووی کۆرۆنا لە تورکیا گیانیان لە دەست داوە و بەوەش ژمارەی مردووان بە هۆی ئەو ڤایرۆسە گەیشتۆتە 75 کەس و هەروەهاش تا ئەم کاتە 3 هەزار و 629 حاڵەتی تووشبوون بە کۆرۆنا تۆمار کراوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا ڕوونیشی کردەوە تا ئەم کاتە 7 هەزار و 286 کەیسی تاقی کردنەوە ئەنجام دراوە و شوێنی تاقی کردنەوە و شوێنی نەخۆشەکان بە تەواوی کەرەنتین کراوە.
وەزیری تەندروستیی تورکیا داوای لە هاووڵاتییانیش کرد ڕچاوی ڕێنمایییەکان بکەن و لە ماڵ بمێننەوە.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران