لە عێراق تووشبوونی 30 كەسی تر بە كۆرۆنا راگەیەنرا
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- وەزارەتی تەندروستیی عێراق رایگەیاند ئەنجامی پشكنینی 30 گومانلێكراوی تووشبوون بە كۆرۆنا ئەرێنی بووە.
کوردپرێس: بەپێی راگەیەنراوەكەی وەزارەتی تەندروستیی عێراق، نۆ لە تووشبووەكان لە بەغدان، هەشتیان لە هەرێمی كوردستان و ئەوانی تر لە پارێزگاكانی بەسرە، كەربەلا، كەركووک، نەجەف، دیوانیە و موسەننان.
سەبارەت بەوانەشی چاک بوونەوە رایگەیاندووە 14 كەس چاک بوونەوە کە پێنج حاڵەتیان لە سلێمانی، سێ لە بەسرە، دوو لە بەغدا و دوو لە نەجەف و لەهەریەک لە دیالە و كەربەلاش یەک كەس چاک بوونەوە.
هێمای بۆ ئەوەش كردووە، دوو حاڵەتی مردن بە كۆرۆنا لە كەركووک و بابل تۆمار كراون.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران