خبر 2020-03-25 09:49 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ڕۆحانی: هاووڵاتییان ئامادە بن بۆ ڕێوشوێنی توندی قەدەغەی هاتوچۆ

بەشی ئێران- سەرۆککۆماری ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند هاووڵاتییان خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی ژووری تایبەتی بەرەنگاربوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ڕێنمایییەکانیدا ڕێوشوێنی توندتری قەدەغەی هاتوچۆ ڕابگەیێنێت و پڕۆژەی دوورکەوتن لە یەکتر تا مەودای دوو مەتر جێبەجێ بکرێت.

کوردپرێس:

حەسەن ڕۆحانی لە کۆبوونەوەی ئەنجومەنی وەزیرانی ئێراندا ڕایگەیاند پێویستە ڕێوشوێنی قەدەغەی هاتوچۆ و داخستنی شوێنە گشتییە ناپێویستەکان توندتر بکرێت و بەو مەبەستەش پڕۆژەیێک لە ئەنجومەنی وەزیران ئامادە کراوە کە دەخرێتە بواری جێبەجێ کردنەوە و بە پێی پڕۆژەکە پێویستە هەموو هاووڵاتییان لە شوێنە گشتییەکان تا مەودای دوو مەتر لێک دوور بکەونەوە.

ڕۆحانی گوتیشی هاووڵاتییان خۆیان ئامادە بکەن بۆ ئەوەی قەدەغەکان توندتر بکرێت و ڕەنگە لە جێبەجێ کردنی ئەو قەدەغەیەشدا هاووڵاتییان ناچار بکرێن ئەگەر سەفەری گەشتیارییان کردووە زووتر بگەڕێنەوە مەنزڵ و ماڵی خۆیان و هەروەهاش ڕێگری بکرێت لە شەپۆلی دووهەمی سەفەرەکان.

سەرۆککۆماری ئێران ئاماژەی بە داخران و پشوودرانی کەرتی حکوومی و ئەهلی کرد و گوتیشی ئەگەر شوێنێکی گشتی وەک بەشێک لە بازاڕەکان داخران لە بەر ئەوەیە کە تەندروستیی هاووڵاتییان بپارێزین بەڵام هەندێک شوێنی وەک دەرمانخانە و کۆگا پێویستە ناسراوەکان دەبێت بۆ پێداویستیی ڕۆژانەی هاووڵاتییان دەوام بکەن.

شایانی باسە ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران بڵاوەی کردووە و مەترسیی ئەوەی لێدەکرێت کە پەرە بسێنێت و بە پێی دوا ئاماری وەزارەتی تەندروستیی ئێران ژمارەی ئەو کەسانەی تووشی کۆرۆنا هاتوون گەشتۆتە سەروو 25 هەزار کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.