لە سووریا بەهۆى ڕووداوێكی هاتوچۆوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا/دوانزە کەسیان هاوڵاتى عێراقین
بەشی سووریا- لەسەر ڕێگاى سەرەکى دیمەشق و لەنزیک پردى بەغداد بەهۆى ڕووداوێکى هاتوچۆوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست دا.
کوردپرێس، وەزارەتى ناوخۆى سووریا ڕایگەیاند، لەسەر ڕێگەى نێوان دیمەشق - حمس و لەنزیک پردى بەغداد تەنکەرێکى سووتەمەنى و دووپاسى نەفەرهەڵگر خۆیان بەیەکدا داوە و بەو هۆیەشەوە ٣٠ کەس گیانیان لەدەست داوە و لەوانەش دوانزە کەسیان هاوڵاتى عێراقین و زیاتر لە ٩٠ کەسی دیکەش بریندار بوون.
لاى خۆشیەوە عەلا ئیبراهیم پارێزگارى ڕیفى دیمەشق رایگەیاند، پاش ڕووداوەکە تیمە فریاگوزارییەکانى شارەکە چوونەتە شوێنى ڕووداوەکە و بریندارەکانیش بۆ نەخۆشخانەى گشتیی دیمەشق گوازراونەتەوە و ڕێوشوێنى پزیشکى پێویستیان بۆ گیراوەتە بەر.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران