خبر 2020-03-06 15:10 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

زانکۆی پزیشکیی کوردستان: ڕێژەی تووشبووانی کۆرۆنا لە کوردستان گەیشتە 42 کەس

بشی کوردستان- سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند کۆی ئەو کەسانەی لە پارێزگای کوردستان تووشی ڤایرۆسی کۆرۆنا هاتوون گەشتۆتە 42 کەس.

کوردپرێس:

فەردین ڕەزاعی سەرۆکی زانکۆی پزیشکیی کوردستان لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند 91 کەس لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان لە ژێر چاودێریدان کە گومانی هەڵگریی ڤایرۆسی کۆرۆنایان لێدەکرێت و تا ئەم کاتەش ئەنجامی تێستی 42 کەس پۆزەتیڤ بووە.

ناوبراو زیادی کرد 23 کەسیش کە گومانی هەڵگریی کۆرۆناڤایرۆسیان لێدەکرا لە نەخۆشخانەکانی پارێزگای کوردستان نێردراونەتەوە ماڵە خۆیان.

شایانی باسە لەگەڵ بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کۆرۆنا لە ئێران، لە پارێزگای کوردستانیش بە فەرمی چەند کەیسێکی تووشبوو ڕاگەیێندراو تا ئەم کاتە ژمارەی تووشبووان گەشتۆتە 42 کەس.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.