عێراق بۆ یه‌ک هه‌فته ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌گه‌ڵ ئێران و کوه‌یت راده‌گرێت
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییەکانی عێراق رایگه‌یاند، ئه‌و هاووڵاتیه‌ی عێراقییانه‌ی تا ئێستا له ئێران تا ناوه‌ڕاستی ئه‌م مانگه ده‌توانن له رێگه‌ی ده‌روازه سنووریه‌کانه‌وه بگه‌ڕێنه‌وه، هاوکات بڕیاریشیداوه بۆ یه‌ک هه‌فته سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کان له گه‌ڵ ئێران و کوه‌یت رابگرێت.
کوردپرێس:
له‌راگه‌یه‌نراوێکدا ده‌سته‌ی ده‌روازه سنوورییەکانی عێراق رایگه‌یاندووه، که رۆژی 15ی ئادار دوا مۆڵه‌ته بۆ گه‌ڕانه‌وه‌ی ئه‌و هاوڵاتییه عێراقییانه‌ی که ئێستا له ئێرانن، له ده‌روازه سنورییه‌کانه‌وه، دوای ئه‌و رێکه‌وته‌ش ته‌نها ده‌توانن له هه‌ردو فڕۆکه‌خانه‌ی به‌غدا و به‌سره‌وه بگه‌ڕێنه‌وه.
هاوکات راشیگه‌یاندووه، له 8 ی ئاداره‌وه تا 15 ی ئه‌م مانگه سه‌رجه‌م ئاڵوگۆڕه بازرگانیه‌کانی عێراق له‌گه‌ڵ ئێران و کوه‌یت راده‌گیرێت.
له‌وباره‌وه ده‌سته‌که رونیکردۆته‌وه، ئه‌و بڕیاره بۆ دانانی میکانیزمێکی گونجاوه بۆ چۆنێتی روبه‌ڕوبونه‌وه‌ی کۆرۆنا له ده‌روازه سنورییه‌کان و پێدانی ده‌رفه‌ت به وه‌زاره‌تی ته‌ندورستی بۆ دوباره رێکخستنه‌وه و دابینکردنی پێداویستییه لۆجستی و خۆپارێزییه‌کان له ڤایرۆسی کۆرۆنا.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
بۆچوونی بەکارهێنەران