خبر 2020-03-04 12:02 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

هێرشی داعش بۆ سەر گوندێکی مەخموور کوژراوی لێکەوتەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لێپرسراوی کۆمیتەی مەخمووری یەکێتی گوتی: تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندێكی مەخمووریان دا کە بەهۆیەوە دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گوندەكە کوژران.

کوردپرێس: ڕۆژی چوارشەممە ۳ی ئاداری ۲۰۲۰ ڕەشاد گەڵاڵی لێپرسراوی كۆمیتەی مەخمووری یەكێتیی نیشتمانیی كوردستان بە PUKmediaی ڕاگەیاند: شەوی ڕابردوو تیرۆریستانی داعش پەلاماری گوندی مارواشی سەر بە ناحیەی قەراجی مەخمووریان دا و دوو هاووڵاتیی دانیشتووی گوندەكەیان کوشت.

ناوبراو وتیشی: تیرۆریستان بە جلوبەرگی سەربازییەوە پەلاماری گوندەكەیان داوە و دوای کوشتنی ئەو دوو هاووڵاتییەش هەڵهاتوون.

ڕەشاد گەڵاڵی درێژەی پێدا: هێزە ئەمنییەكانی ناوچەكە لێكۆڵینەوەیان لە ڕووداوەكە دەستپێكردووە و لە كاتی لێكۆڵینەوەشدا بۆمبێكیان پێدا تەقییەوە و لە ئەنجامدا سێ کەس لە هێزە ئەمنییەكان بریندار بوون.

کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.