وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق : 82 منداڵی داعش ره‌وانه‌ی ئازه‌ربایجان دەکرێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- عێراق 82 منداڵی چه‌كدارانی داعش، ره‌وانه‌ی كۆماری ئازه‌ربایجان ده‌كاته‌وه.
کوردپرێس: ئه‌حمه‌د سه‌حاف، گوته‌بێژی وه‌زاره‌تی ده‌ره‌وه‌ی عێراق رایگه‌یاند ئه‌و 82 منداڵه‌ی چه‌كدارانی داعش له‌گه‌ڵ دایكه‌كانیان گیرا بوون و منداڵی چه‌كدارانی داعش بوونه.
ئه‌حمه‌د سه‌حاف روونیشی ده‌كاته‌وه، كه به‌م 82 منداڵه، ژماره‌ی ئه‌و منداڵه داعشانه‌ی ره‌وانه‌ی وڵاتانی خۆیان كراونه‌ته‌وه، گه‌یشته 828 منداڵ، كه سه‌ر به چه‌ند وڵاتێكی جیاوازن.
لە دوای شکستی رێکخراوی داعش لە عێراق و سووریا، خێزان و منداڵانی چەکدارانی داعش خرانە کامپی جیاوازەوە، هەندێک لە وڵاتان ئامادەیی خۆیان دەربڕی بۆ گەڕاندنەوەی ئەو منداڵانە بۆ وڵاتەکانیان، بەڵام هەندێکی دیکە رەتیان کردەوە ئەو منداڵانە وەربگرنەوە.
سەرچاوە: Kurdistan24
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران