سالار مەحموود: ڕووفاتی بەشێک لە ئێزدییەكان دەگەڕێنرێنەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- ڕاوێژكارێكی سەرۆک كۆماری عێراق باسی لەوە کرد کە ۱۲ی ئاداری ۲۰۲۰ ئێسک و پرووسكی بەشێک لە قوربانییانی ئێزدییەكان دەگەڕێنرێنەوە زێدی خۆیان و لە گوندی كۆجۆ بە خاک دەسپێردرێن و بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناشەوە یادەكانی هەڵەبجە و ئەنفال لەبەغدا ناكرێنەوە.
کوردپرێس:
سالار مەحموود ڕاوێژكارێكی سەرۆک كۆماری عێراق لە لاپەڕەی تایبەتی خۆی لە فەیسبووک رایگەیاند: لەگەڵ كازم عوید سەرۆكی دامەزراوەی شەهیدانی عێراق لە دیدارێكیدا تاوتوێی بەرنامە و كاری داهاتووی دامەزراوەی شەهیدانی عێراقمان لەسەر پرسی گۆڕە بەكۆمەڵەكان و ڕۆڵیان بۆ یادەكانی هەڵەبجە و ئەنفال كردووە.
ئاماژەی بەوەش كرد کە كازم عوید پێی راگەیاندووە یاساكەی عێراق بەراورد بە یاسای ماف و ئیمتیازاتی كەسوكاری شەهیدانی هەرێمی كوردستان، ماف و شایستەی زۆرتری تیا دەستەبەر كراوە بۆ كەسوكاری قوربانییانی جینۆساید و شەهیدان و سەبارەت بە یادەكانی هەڵەبجە و ئەنفال لە بەغداش رایگەیاندووە کە بەهۆی ڤایرۆسی كۆرۆناوە ئەستەمە ئەمساڵ كۆبوونەوە و كۆڕی جەماوەری ئەنجام بدرێت.
کۆدی هەواڵنێر: ٦۰۱۰۳
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران