كۆرۆنا گه‌یشته عێراق
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسی كۆرۆنا له شاری نه‌جه‌ف له عێراق تۆماركرا.
بەپێی هەواڵی کوردپرێس، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف رایگه‌یاند یه‌كه‌م حاڵه‌تی تووشبوون به ڤایرۆسه‌كه تۆماركراوه، كه ئێرانییه و قوتابییێكی خوێندنگا ئایینییه‌كانه له نه‌جه‌ف.
دكتۆر ره‌زوان كه‌نه‌دی، سه‌رۆكی فه‌رمانگه‌ی ته‌ندروستیی نه‌جه‌ف روونیشی ده‌كاته‌وه، ئه‌و كه‌سه به‌ر له بڕیاری قه‌ده‌غه‌كردنی هاتنی هاووڵاتیانی ئێرانی بۆ عێراق، هاتووه‌ته ناو خاكی وڵات.
ئاماژه به‌وه‌ش ده‌كات، ئێستا ئه‌و كه‌سه جیا كراوه‌ته‌وه و چاودێری وردی پزیشكی بۆ ده‌كرێت و له پشكنینه‌كانیش ده‌ركه‌وتووه هه‌ڵگری ڤایرۆسه‌كه‌یه.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
بۆچوونی بەکارهێنەران