ئاڵوگۆڕی بازرگانی لە نێوان ئێران و هەرێمی کوردستان دەستیپێكردەوە
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- دوای ئه‌وه‌ی بۆ ماوه‌ی 7 ڕۆژ ده‌روازه‌ی سنووری نێوده‌وله‌تی حاجی ئۆمه‌ران ئاڵوگۆڕی بازرگانی به‌هۆی زۆری به‌فربارین تێیدا وه‌ستا، جارێكی دیكه بزاوتی بازرگانی له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران له‌م ده‌روازه سنووریه ده‌ستی پیكرده‌وه.
کوردپرێس: تەلەفیزیۆنی کوردستان 24 لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند هاوكات له‌پاڵ كردنه‌وه‌ی ده‌روازه‌ی سنووری و ده‌سپێكردنه‌وه‌ی ئاڵوگۆڕی بازرگانی له‌م ده‌روازه سنووریه له‌نێوان هه‌رێمی كوردستان و ئێران، بۆ ڕێگری كردن له ڤایرۆسی كۆڕۆنا حكوومه‌تی هه‌رێمی كوردستان تیمیكی ته‌ندروستیی داناوه و پشكنینی ڕۆژانه بۆ هه‌موو بازرگان و شوفێران ده‌كرێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60113
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران