خبر 2020-02-24 08:57 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

دەروازی سنووری مێهران کرایەوە

بەشی ئیلام- وتەبێژی ئیدارەی گمرگەکانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری مێهران کە بۆ ماوەیێکی کاتی داخرابوو کرایەوە.

کوردپرێس:

سەید ڕووحوڵڵا لەتیفی وتەبێژی گومرگەکانی ئێران لە لێدوانێکدا ڕایگەیاند دەروازەی سنووری مێهران کە بۆ ماوەیێکی کاتی داخرابوو کرایەوە.

ناوبراو زیادی کرد پاش گفتوگۆ و ڕاگۆڕینەوە لەگەڵ لایەنی عێراقی بڕیار درا دەروازەی سنووری مێهران بۆ کاروباری بازرگانی بکرێتەوە.

شایانی باسە پێش دوو ڕۆژ بە بۆنەی بڵاوبوونەوەی کۆرۆناڤایرۆس لە ئێران دەوڵەتی عێراق و هەروەهاش هەرێمی کوردستان بڕیاریان دا دەروازە سنوورییەکانیان بە ڕووی ئێراندا قەپات بکەن.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.