خبر 2020-02-22 15:24 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

عوسمان بایدەمیر باس لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان دەکات

بەشی تورکیا- عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناوداری کورد لە کوردستانی تورکیا، دوای سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، لە توتێکدا باسی لە سەردانەکەی کردووە.

کوردپرێس:

عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری ناوداری کورد لە کوردستانی تورکیا، دوای سەردانی بۆ هەرێمی کوردستان و دیدار لەگەڵ کەسایەتی و بەرپرسانی باڵای هەرێمی کوردستان، لە توتێکدا باسی لە سەردانەکەی کردووە.

لە تویتەکەیدا بایدەمیر نووسیویەتی، بە گەشتکردنم بۆ کوردستان و بینینی مەسعوود بارزانی زۆر دڵخۆش بووم.

ئاماژەی بەوەش کردووە، زۆر سوپاسی پێشوازی گەرمتان دەکەم، بە هیوای یەکێتی نەتەوەیی، ئاشتی و ئارامیم.

بایدەمیر لە سەردانەکەی بۆ هەرێمی کوردستان، لە لایەن مەسعوود بارزانی پێشوازیی لێکرا و و دواتر ئەو سیاسەتمەدارە کوردە چووە سلێمانی و سەردانی چەند لایەنێکی کرد.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.