خبر 2020-02-22 15:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

کۆڵبەرێکی مەریوانی لە تەتە کەوتە خوارەوە

بەشی کوردستان- بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مەنگی سووری کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە کاتژمێر 6 و 30 خولەکی دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 3ی ڕەشەمە کۆڵبەرێک لە بەرزایییەکانی تەتە کەوتۆتە خوارەوە و گوازراوەتەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەتی نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە.

کوردپرێس:

محەمەد باقر محەمەدی بەڕێوەبەری کۆمەڵەی مانگی سووری پارێزگای کوردستان لە لێدوانێکدا بە کوردپرێسی وتووە کاتژمێر 6 و 30 خولەکی دەمەوبەیانی ڕۆژی شەمە 3ی ڕەشەمی 1398 کۆڵبەرێک بە ناوی سەیوان سەیفی تەمەن 30 ساڵ خەڵکی گوندی وێژەنان لە بەرزایییەکانی کێوی تەتە کەوتۆتە خوارەوە و بە توندی بریندار بووە.

موحەمەدی ئەوەشی بە کوردپرێس وتووە کە بە هۆی توندبوونی برینەکەیەوە ئەو کۆڵبەرە گوازراوەتەوە بۆ بەشی چاودێریی تایبەت لە نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە.

ناوبراو گوتیشی: پاش ئەوەی فەرمانبەران و هاوکارانمان لە کۆمەڵەی مانگی سووری سەوڵاوا ئاگادار کرانەوە بە ئامبوڵانس بریندارەکە گەیێندراکە کۆپتەری فریاکەوتن و لە نەخۆشخانەی مەریوانەوە بەرەو نەخۆشخانەی کەوسەری شاری سنە گوازرایەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.