ئاژانسی هەواڵی سانای سووری: فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە تانکەکانی تورکیا دەدەن
بەشی سووریا- ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا لە هەواڵێکدا ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا تۆپبارانی تانکە تورکییەکانیان کردووە کە چوار تانکی M60 و MBT بوون.
کوردپرێس:
ئاژانسی هەواڵی فەرمیی سووریا (سانا) ڕایگەیاند فڕۆکە جەنگییەکانی ڕووسیا لە ئیدلیب چوار تانکی جۆری MBT و M60 ی تورکیایان تۆپباران کردووە و لەو هێرشە ئاسمانییەدا 2 سەربازی تورک کوژراون و 5 کەسی دیکەش بریندار بوون.
شایانی باسە ئەم هەواڵە لە کاتێکدا بڵاو بۆتەوە کە تا ئەم کاتەش هیچ بەرپرسێکی فەرمیی ڕووسیا وتورکیا هەواڵەکەیان پشتڕاست نەکردۆتەوە.
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران