خبر 2020-02-22 08:50 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری تەندروستیی تورکیا: بە هەموو توانامانەوە یارمەتیی خەڵکی ئێران دەدەین

بەشی تورکیا- وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بە بڵاوبوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە ئێران و وتی: کۆماری تورکیا بە هەموو توانایەوە یارمەتی خەڵکی ئێران دەدات.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، فەخرەدین کوچا وەزیری تەندروستیی تورکیا ئاماژەی بە بڵاو بوونەوەی ڤایرۆسی کرۆنا لە چەند شارێکی ئێران دا و ڕایگەیاند: لە شەوی ڕابردووەوە ڕێوشوێنی پێویستمان لەبارەی ئەو موسافیرە ئێرانییانەوە کە سەردانی تورکیایان کردووە گرتۆتە بەر.

ناوبراو وتیشی بۆ هەموو ئەو کەسانەی کە لە ئێرانەوە سەردانی تورکیا دەکەن پشکنینی سەلامەت دەکرێت و ئەوانەی کە نیشانەکانی ناخۆشییان هەیە ڕێگەیان پێنادرێت.

بەگوێرەی ڕۆژنامەی مللیەت فەخرەدین کوچا لە درێژەی وتەکانیدا وتیشی: دۆخەکە لە نزیکەوە چاودێری دەکەین و لەگەڵ بەرپرسانی ئێرانیی پێوەندیمان هەی. کۆماری تورکیا بە هەموو توانایەوە لەپاڵ خەڵکی ئێراندایە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.