خبر 2020-02-22 08:09 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

بەرهەم ساڵح و سیاسەتوانی ناوداری کورد کۆ بوونەوە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆک کۆماری عێراق و عوسمان بایدەمیر، کۆ بوونه‌وه‌ و ھاوڕابوون کە کێشەکانی ناوچەکە بە دیالۆگ و لێکگەشتن چارەسەری ئاشتیانەی بۆ بکرێت.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، نووسینگه‌ی سه‌رۆک کۆماری عێراق بڵاویکرده‌وه‌، بەرھەم ساڵح، سەرۆک کۆماری عێراق ڕۆژی ھەینی لە بەغدا پێشوازی کردووە لە عوسمان بایدەمیر، سیاسەتمەداری کوردستانی تورکیا و پەرلەمانتاری پێشووی ھەدەپە و سەبارەت بە پرسە گرنگەکانی ناوچەکە و جیھان گفتوگۆیان کرد.

لە دیدارەکەدا بەرهەم ساڵح و عوسمان بایدەمیر جەختیان لە چاره‌سه‌رکردنی کێشه‌کان کردەوە بەرێگای دیاڵۆگ و گفتوگۆ بۆ بە‌ده‌ستهێنانی مافه‌ ڕەواکانی گەلی کورد بەشێوەیێکی ئاشتی و دیموکراسی دوور لە بەکارھێنانی ھێز و شەڕ.

ھەر لە دیدارەکەدا تیشک خرایە سەر دۆخی ناوچەکە و جیھان، بۆ ئەو مەبەستەش ھەردوولا ھاوڕابوون کە کێشە گرنگەکانی ناوچەکە بە دیاڵوگ و لێگەیشتن چارەسەری ئاشتیانەی بۆ بکرێت و ھەرچی زووە کۆتایی بێت بە ئاڵۆزی و شەڕ و ئاشوب، لە پێناو بەدی ھێنانی ئارامی و خۆشگوزەرانی بۆ سەرجەم گەلانی ناوچەکە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.