خبر 2020-02-22 07:48 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

وەزیری بەرگریی تورکیا هێزەکانی سەر سنووری تورکیای لە خەتای بەسەر کردەوە

بەشی تورکیا- خلوسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا سەردانی پارێزگای خەتای کرد و هێزە سنوورییەکانی وڵاتەکەی لەو پارێزگایە بەسەر کردەوە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، خلووسی ئاکار وەزیری بەرگریی تورکیا بە یاوەریی سەرۆک ئەرکانی هێزە چەکدارەکانی تورکیا و فەرماندەی هێزی زەوینیی سوپای تورکیا سەردانی پارێزگای خەتای کرد و بنکە سەربازییەکانیان لەو پارێزگایە بەسەر کردەوە.

بەگوێرەی ڕاپۆرتێکی تەلەفیزیۆنی NTV پاش سەرهەڵدانەوەی گرژییەکان لە ئیدلیب و ئامادەسازی تورکیا بۆ بەڕێوەبردنی ئۆپەراسیۆنی سەربازی لەو ناوچەیەدا، ئاکار لەسەردانەکەیدا بۆ پارێزگای خەتای وتی: هێزە چەکدارەکانی تورکیا ئەرکی سەرشانی خۆیان لە بەرامبەر میللەت بەجێهێناوە و ئێمە چ لە عێراق بێت و چ لە سووریا و لیبی یارمەتیی مەزڵوومان دەدەین.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.