وەزارەتی ناوخۆ: هاووڵاتییان کاتی دەنگدان جگە لە شناسنامە دەبێت ژمارەی مللییەکەشیان لەگەڵ بێت
بەشی ئێران- وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەیاننامەی ژمارەی 17ی تایبەت بە هەڵبژاردنی بڵاو کردەوە و ڕایگەیاند پێویستە هاووڵاتییان لە کاتی سەردانکردنیان بۆ سەر سندووقەکانی دەنگدان جگە لە شناسنامە کارتی ملی یان خود ژمارەی مللییان لەگەڵ بێت.
کوردپرێس:
وەزارەتی ناوخۆی ئێران بەیاننامەی ژمارە 17ی تایبەت بە هەڵبژاردنەکانی پەرلەمانی ئەو وڵاتەی بڵاو کردەوە و تێیدا داوای لە هاووڵاتییان کرد لە کاتی سەردانکردنیان بۆ بازنەکانی دەنگدان بە تەئکید دەبێت شناسنامە و کارتی ملی یان خود ژمارەی ملییان لەگەڵ بێت.
شایانی باسە کاتژمێر 8ی بەیانیی ئەمڕۆ هەینی 2ی ڕەشەمەی 1398 خولی یازدەهەمی هەڵبژاردنی پەرلەمانی ئێران دەستی پێکرد و بڕیارە تا 6ی ئێوارە بەردەوام بێت.
کۆدی هەواڵنێر: 60101
زیاتر بخوێنەوە
هەواڵی پێشوو و داهاتوو
بۆچوونی بەکارهێنەران