خبر 2020-01-28 11:41 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

ئەمەریکا ناردنی چەکی بۆ عێراق ڕاگرتووە

بەشی جیهان- وتەبێژێکی هێزی ئاسمانیی ئەمەریکا ڕایگەیاند دەوڵەتی ئەمەریکا بەهۆی نائارامیەکانی عێراقەوە ناردنی کەرەستەی سەربازیی لەوان مووشەکی بۆ عێراق ڕاگرتووە.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، گۆڤاری ئنساید دیففنێس لە ڕاپۆرتێکدا ڕایگەیاند: سوپای ئەمریکا پرۆسەی ناردنی چەک بۆ سوپا و هێزە ئەمنییە عێراقییەکان رادەگرێت و هۆکارەکەی ئاشکرا دەکات.

برایان براکینز، گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا لە لێدوانێکی رۆژنامەوانیدا، رایگەیاندووە، وڵاتەکەی پێدانی چەک و مووشەکی فڕۆکەی F16ـی بە عێراق، راگرتووە.

برایان براکینز هەروەها رایگەیاندووە، هەر کاتێ بارودۆخی ئەمنیی عێراق هێور بووەوە، وڵاتەکەی دەست بە ناردی چەک بۆ عێراق دەکاتەوە.

گوتەبێژی هێزی ئاسمانیی ئەمریکا ئاماژەی بەوەش کردوو، کە دوایین کاروانی چەک لە 14-11-2019 بۆ سوپای عێراق نێردراوە.

ئەمریکا و ئەو چەک و مووشەکانە بەپێی رێککەوتنی واشنتن - بەغدا بۆ عێراق دەنێرێت، کە رێککەوتنەکە لە مانگی 5ـی 2016 بە بەهای یەک ملیار و 800 ملیۆن دۆلار، واژۆ کراوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.