نێچیرڤان بارزانی ئیدانەی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا لە بەغدا دەکات
بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- لە ڕاگەیەنراوێکدا سەرۆکی هەرێمی کوردستان ئیدانەی هێرشەکەی سەر باڵیۆزخانەی ئەمریکای لە بەغدا کرد و ڕایگەیاند "ئەم کردەوانە مەترسیى راستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژەوەندییەکانى عێراق دروستدەکەن".
کوردپرێس:
دەقی راگەیەنراوی سەرۆکی هەرێمی کوردستان لەبارەی ئیدانەکردنی هێرشی سەر باڵوێزخانەی ئەمریکا:
"ئیدانەى ئەو هێرشە مووشەکییە دەکەین کە شەوى ڕابردوو باڵیۆزخانەى ئەمەریکاى لە بەغدا کردە ئامانج. ئەم کردەوانە مەترسیى ڕاستەقینە لەسەر دۆخ و سەقامگیرى و بەرژوەندییەکانى عێراق دروست دەکەن، دووبارەبوونەوە و بەردەوامیشیان، لێکەوتە و ئەنجامى خراپیان بۆ سەر وڵات دەبێت.
پاراستنى ئاسایشى باڵیۆزخانە و نێردە دیپلۆماتییەکان ئەرکى لایەنە بەرپرسەکانە و نابێ ڕێگە بدرێت یاسا و ڕێسا نێودەوڵەتییەکان پێشێل بکرێن و دیپلۆماتکاران و نێردە دیپلۆماتییەکان بکرێنە ئامانج. دووپاتى دەکەینەوە کە نابێت عێراق بکرێتە گۆڕەپانى یەکلاکردنەوەى ململانێى هێزە هەرێمى و نێودەوڵەتییەکان.
نێچیرڤان بارزانى
سەرۆکى هەرێمى کوردستان
27/1/2020"
بۆچوونی بەکارهێنەران