خبر 2020-01-27 14:17 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نێچیرڤان بارزانی: بوونی هاوپەیمانان لە عێراق پێویستە

بەشی عێراق و هەرێمی کوردستان- سەرۆکى هەرێمى کوردستان پێشوازى لە یۆرگن هارت و مارکۆس گڕۆبل، ئەندامانى پەرلەمانى ئەڵمانیا لە پارتى دیموکراتى مەسیحی (CDU) کرد و سوپاسی ئەڵمانیای بۆ پشتیوانی لە هێزەکانی پێشمەرگە کرد.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، لە دیدارێکدا کە کونسولی گشتیی ئەڵمانیا لە هەولێر ئامادەى بوو، پەرلەمانتارانى ئەڵمانى سوپاسى حکوومەت و گەلى کوردستانیان کرد بۆ حەواندنەوەى ئاوارە و پەنابەران لە کەمپەکانى هەرێمى کوردستان بەتایبەتى مەسیحییەکان، دووپاتیشیان کردەوە کە هەوڵ دەدەن وەک پێشتر ئەڵمانیا لە هاوکاری کردنى هەرێمى کوردستان بەردەوام بێت.

تاوتوێ کردنى پەیوەندییەکانى هەرێمى کوردستان و عێراق، دۆخى عێراق و سووریا و ناوچەکە بەگشتى، مەترسیى تیرۆر و پێویستیى عێراق بە مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى تیرۆر، چەند تەورێکى دیکەى دیدارەکە بوون.

هەروەها، نێچیرڤان بارزانى سوپاس و پێزانینى هەرێمى کوردستانى بۆ ئەڵمانیا دووپات کردەوە کە بڕیارى داوە لە هاوکاری کردنى پێشمەرگە بە مەشق و ڕاهێنان بەردەوام بێت، هەروەها مانەوەى هێزەکانى هاوپەیمانیى نێودەوڵەتیى دژى داعش لە عێراق بە پێویست زانى.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.