خبر 2020-01-26 11:21 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

90 هێزی ئەڵمانی مەشق کردن بە پێشمەرگەیان دەست پێکردەوە

بەشی جیهان- ئەرتەشی ئەڵمانیا ڕایگەیاند هێزە چەکدارەکانی ئەو وڵاتە مەشق و ڕاهێنانی هێزەکانی پێشمەرگەیان دەست پێکردۆتەوە کە پاش 3 هەفتە ڕاگیرابوو.

بەپێی هەواڵی کوردپرێس، وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕایدەگەیێنێت ڕاوێژکارە سەربازییەکانی وڵاتەکەیان لە هەرێمی کوردستان مەشق و ڕاهێنانی هێزەکوردەکانیان دەست پێکردۆتەوە.

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا وتووەیە فەرماندەی هێزی هاوپەیمانان ڕاگرتنی ڕاهێنانی هێزە سەربازییەکانی هەڵوەشاندۆتەوە. ڕاگرتنی مەشق کردن بە هێزە عێراقییەکان دوای گۆڕانکاریەکانی ئەو وڵاتە بە هۆی هێرشەکانی ئەمەریکا بۆ سەر بنکەکانی حەشدی شەعبی و تیرۆری سەردار سولەیمانی ڕوویدا، پاش ئەوەی کە عێراقیەکان داوای کۆتاییهێنان بە مانەوەی هێزی بیانی لە وڵاتەکەیان کرد.

بەوتەی وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا دەست پێکردنەوەی ڕاهێنانی هێزە عێراقییەکان تەنها لە هەرێمی کوردستانە و هێشتا فەرمانێکیان بۆ ناوچەکانی دیکەی عێراق بەدەست نەگەیشتووە.

وەزارەتی بەرگریی ئەڵمانیا ڕاشیگەیاندووە 90 هێزی سەربازیی ئەو وڵاتە لە هەرێمی کوردستان مەشق کردن بە هێزی پێشمەرگەیان دەست پێکردۆتەوە.

کۆدی هەواڵنێر: 60113

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.