خبر 2020-01-18 09:52 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

لەیلا گیوڤەن: گونجاوترین مۆدیل بۆ یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کورد، دەستپێشخەرییەکەی ئەوجەلانە

بەشی تورکیا- نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلان دەڵێت لە بەر ڕۆشناییی دۆخی کورد و ناوچەکە باشترین مۆدیل بۆ یەکلاکردنەوەی پرسی کورد هەمان مۆدیلە کە ئوجەلان پێشنیازی کردووە.

کوردپرێس:

لەیلا گیوڤەن نوێنەری جۆلەمێرگ لە پەرلەمانی تورکیا لە پشکی پارتی دیموکراتیکی گەلانی تورکیا و هاوسەرۆکی کۆما جڤاکین دیموکرات (DTK) لە لێدوانێکدا ئاماژەی بە مەسەلەی کوردی تورکیا و دۆخی ئێستای ناوچەکە کرد و گوتی باشترین بژاردە بۆ یەکلاکردنەوەی مەسەلەی کورد هەمان دەستپێخشەریی ئوجەلانە کە پێشکەشی کردووە.

لەیلا گیوڤەن گوتیشی: کورد لە مێژە لە سەر بنەمای ئاشتەوایی و پێکەوەژیان سیاسەتی کردووە و باشترین بژاردەش هەمان سیاسەتە. عەرەبەکان ئەگەرچی خاوەنی حکوومەت و دەسەڵاتن بەڵام سیاسەتی پێکەوەژیانی ئاشتییانە پەیڕەو ناکەن بەڵام کورد بەردەوام داوای پێگەیێکی کردووە کە خۆی خاوەنی بێت و بە ئاشتییانە لەگەڵ گەلانی ناوچەکە و لە خاکی خۆیدا بژیت. ئێستا ئەم پێگەیە ناوی ئیدارەی خۆسەرە یان خۆبەڕێوەبەرییە یان هەر شتێکی دیکەی ناو بنێن گرینگ نیە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.