خبر 2020-01-18 09:19 کاتی خوێندنەوە: 1 خولەک ★ — (0)
قەبارەی دەق:
تێلێگرام واتساپ

نوێنەری کرماشان: پڕۆژەیاسای ناوچەی ئازادی بازرگانی دەخرێتەوە دەنگدان

بەشی کرماشان- نوێنەری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران بە کوردپرێسی ڕاگەیاند بڕیارە پڕۆژەیاسای 8 ناوچەی بازرگانیی ئازاد لە پەرلەمان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و دیسان دەنگی لە سەر بدرێتەوە.

کوردپرێس:

سەید قاسم جاسبی نوێنەری کرماشان لە پەرلەمانی ئێران بە ئاژانسی هەواڵی کوردپرێسی وتووە بڕیارە 8 ناوچەی ئازادی بازرگانی و 12 ناوچەی تایبەتی ئابووری لە پەرلەمانی ئێران دیسان خوێندنەوەی بۆ بکرێت و بخرێتەوە دەنگدان.

جاسمی گوتیشی بە هۆی ئەو تێبینییانەی شۆرانی نگابان لە سەر پڕۆژەیاساکە بوویەتی دیسان ئەو پڕۆژەیە خوێندنەوەی بۆ دەکرێت و دەخرێتەوە دەنگدان.

شایانی باسە پڕۆژەیاسای 8 ناوچەی ئازادی بازرگانی و 12 ناوچەی تایبەتی ئابووری ساڵی ڕابردوو لە پەرلەمانی ئێران بە کۆی دەنگ پەسەند کرا بەڵام بەهۆی ئەو گۆڕانکارییانەی لە پڕۆژەیاساکەدا کرا شۆرای نگابان پڕۆژەکەی ڕەت کردەوە.

هەواڵی پەیوەندیدار

بۆچوونی بەکارهێنەران

0 بۆچوون
خاڵ:
— (0)
بۆچوونە نێردراوەکان دوای پەسەندکردنی چاودێران بڵاو دەکرێنەوە.